پزیشکی لە میزۆپۆتامیا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-30-23:37:00 - کۆدی بابەت: 3952
پزیشکی لە میزۆپۆتامیا
مێژوو

پزیشکی لە میزۆپۆتامیا ، پزیشکی ، پزیشک ، میزۆپۆتامیا ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

چارەسەرکردنی نەخۆش لە میزۆپۆتامیا چۆنبووە؟

پیشەی پزیشکی بە پیاوە ئاینییەکان گرێدرابوو. هەندێک باوەڕیان وابوو کە هۆی نەخۆشی تووڕەبوونی خواوەندە لە مرۆڤ، بۆیە خواوەندە دێو و درنج دەنێرێتە جەستەی مرۆڤ و نەخۆشی دەکات، چونکە سەرپێچی فەرمانەکانی خواوەندیان کردووە. هەندێ جاریش نەخۆشییان خستۆتە پاڵ سیحری ڕەشەوە، بۆیە یاساکان بە توندی سزای ئەو کەسانەیان داوە کە ئەم جۆرە سیحرەیان ئەنجامداوە. هەندێک باوەڕیان وابوو کە ژینگە رۆڵی لە نەخۆشی بوون هەیە، پەتا و ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تریان زانیوە، هەندێک جار پەنایان بۆ کاهینەکان بردووە بۆ چارەسەر نەخۆشییەکاناین. هەتا گیانە شەڕخوازەکان لە جەستەی مرۆڤ دەربکەن، ئەو کاهینە کە ئەو کارەی ئەنجام دەدا پێیان دەوت ئاشیپو، بە مەبەستی ڕاونانی گیانی شەڕخوازی دێو و درنج دوعا و نوشتەی بۆ نەخۆشەکان دەنووسی و لەملیان دەنا، و قوربانی و خەڵاتیشیان بۆ چاککردنی نەخۆشەکان پێشکەش کردووە. کاهینێکی تر هەبووە دەیزانی کەی مرۆڤ نەخۆش دەکەوێت کە پێیان دەوت جادوگەر، لە سیحرەکانی ڕۆنی زەیتی و ئاو و دووکەڵی بەکاردەهێنا، یان بە پشکنینی زراو و چآودێری هەسارەکان چآرەسەری نەخۆشی دەکرد. پاشتر پزیشک بە مانای هاوچەرخ دەرکەوت، واتا پشکنینی نەخۆشی و چآودێری حاڵەتەکەی بۆ زانینی نەخۆشییەکەی و دەستنیشآنکردنی ئەو نەخۆشییە و دیاریکردنی دەرمان و چآرەسەر گونجاو. ئەو کەسە کە بەم ئەرکە هەڵدەستا لە زمانی ئەکەدی پێیان دەوت ئاسۆ واتا پزیشک، لە قوتابخانەی تایبەتی دەیخوێند، وەکو قوتابخانەکانی (نەفەر، ئیسن، پورسپا، وەرکا). و لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی جلوبەرگی تایبەتیان لەبەر دەکرد. یاسای حاموڕابی لە زیاتر لە یەک بەند لە بەندەکانی ئاماژەی بە پزیشک کردووە. بۆ نموونە ئەگەر هاتو نەشتەرگەری سەرنەکەوتووی بەکارهێنا چۆن سزا دەدرێت. نەخۆشخانە هەبوو، بەڵام پزیشک سەری لە نەخۆشەکان دەدا لە ماڵی خۆیان، لێیانی دەپرسی، دەرمانی بۆ دەستنیشان دەکرد. لە خوێ و هەندێ بەرهەمی ئاژەڵی و کانەکان سوودیان وەرگرتووە بۆ چارەسەری نەخۆشی. هەندێک ڕێگەی کیمیاییان بۆ پێکهێنانی دەرمانەکان زانیوە. وەکو گەرمکردن و دڵۆپاندن و پاڵاوتن، پزیشکەکان بۆ خۆیان دەرمانیان ئامادە دەکرد.


سەرچاوەکان



668 بینین